پەیامی کورد ... نەبیە بێری جارێکی دیکە دەبێتە سەرۆکی پەرلەمانی لۆبنان
سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند کە " نەبیە بێری " بۆ هەفتەمین جار وەکوو سەرۆکی پەرلەمانی لۆبنان هەڵبژێردرا
میدیاکانی لۆبنان ڕایانگەیاند : نەبیە بێری بە بەدەستهێنانی ٦٥ دەنگ لە کۆی گشتی ١٢٨ دەنگ توانی جارێکی دیکە وەکوو سەرۆکی پەرلەمانی لۆبنان هەڵبژێردرێت .
ئەو لە دوای ئەم هەڵبژرادنە ووتی : زۆر بە پاکی و ڕاستگۆیانە دەستەکانم بە مەبەستی ڕزگارکردنی ووڵات بەرەو هەمووان درێژ دەکەم ، دەبێ لە ڕەتی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ دوژمن پێکەوە یەکگرتوو ببین
جێگای ئاماژەدانە نەبیە بێری لە ساڵی ١٩٩٢ بۆ یەکەمین جار وەکوو سەرۆکی پەرلەمانی لۆبنان هەڵبژێردرا و تاکوو ٧ دەورەی لەسەر یەک ئەم پۆستەی لە سەر شان بووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە