ئێران ده‌ستگیركردنی گروپێکی گەورەی مۆساد ڕاده‌گه‌یه‌نێت

ئێران ده‌ستگیركردنی گروپێکی گەورەی مۆساد ڕاده‌گه‌یه‌نێت

پەیامی کورد... ئێران ده‌ستگیركردنی گروپێکی گەورەی مۆساد ڕاده‌گه‌یه‌نێت

میدیاکانی ئێران بڵاویانكرده‌وه‌، گروپێکی سەر بە ئیسرائیل لەناو دەزگا هەستیارەکانی وڵاتەکەدا ده‌ستگیركران

ئه‌مرۆ پێنج شه‌مه‌ 31_ی ئاب_ی 2023 میدیاکانی ئێران لەزاری وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەوە بڵاوكرایه‌وه‌:" لە دەزگاکانی دروستکردنی مووشەک، ئاسمانی و بۆشایی ئاسمان، گروپێکی تێکدەر دەستگیرکراون کە سەر بە هێزەکانی ئیسرائیل بوون".

باسی له‌وه‌ش كردووه‌" دەزگای ئیتڵاعاتی ئێران بە هاوبەشی هێزەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگری وڵاتەکە و لە رێگەی پلانێکی جدییەوە توانیان رێگری لە هەوڵێکی تێکدەرانەی ئەو گروپە بکەن".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو" گروپەکە لەژێر رێنمایی راستەوخۆی دەزگای هەواڵگری مۆسادی ئیسرائیلیدا ئیشیان کردووە و هەوڵیانداوە پارچە ئامادەکراوەکانی مووشەکە بەرهەمهێنراوەکان بگۆڕن بۆ تەقەمەنی و بە بەرهەم و کارمەندەکانی ئەو دامەزراوانەدا بیانتەقێننەوە".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە