ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە

پەیامی کورد... ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە


سبەی سێشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە هەمواری یاسای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکرێت.

بەپێی بەرنامەی کار، کۆبوونەوەکە کاتژمێر 1:00 ی دواینیوەڕۆ دەستپێدەکات، لە بڕگەی یەکەمدا دەنگ لەسەر سەرۆکی داواکاری گشتی و سەرۆکی دەستەی راوێژکاری دادوەری دەدرێت.

هەر بەپێی بەرنامەی کارەکە، لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا دەنگ لەسەر هەمواری مافی پەنابەرێتی بۆ هاوڵاتییانی بیانی دەدرێت،

بڕیارە لە بڕگەی کۆتایی کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازی هەمواری یاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان لە عێراق دەدرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە