پەیامی کورد … ڕۆژئاوای کوردستان/ کۆپتەرێکی ڕووسیا بەربوویەوە
کۆپتەرێکی سەربازیی رووسیا لە پارێزگای حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان کەوتە خوارەوە.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (سکای نیوز)، هەلیکۆپتەرەکە کاتژمێر٩ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی شووباتی ٢٠٢١ کەوتووەتە خوارەوە و تێک شکاوە.
کۆپتەرە رووسییەکە لە نێوان گوندەکانی رەیحانییە و قاسمییە لە رۆژئاوای شارەدێی تەل تەمر لە حەسەکە، کەوتووەتە خوارەوە.
تا ئێستا هۆکاری کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکە و زیانە مرۆییەکانی، بە دروستی نازاندرێ و تەنیا کاپتنەکەی تێدا بووە و ئەویش گیانی لەدەست داوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە