پەیامی کورد... وەزیری ناوخۆی تورکیا: بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی پێشو، رێژەی دەنگدەران زیاترە
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لەم هەڵبژاردنەدا بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی پێشو، رێژەی دەنگدەران زیاترە و ئەمڕۆ تا کۆتایی هاتنی پڕۆسەکە 601 هەزار کارمەندی ئەمنی لە ئەرکدا دەبن.
سولەیمان سۆیڵو، وەزیری ناوخۆی تورکیا و کاندیدی ئاکپارتی بۆ خولی داهاتوی پەرلەمانی تورکیا، لە قوتابخانەی غازی عوسمان پاشا دۆبورجا لە ئیستانبوڵ دەنگیاندا، رایگەیاند، "ئەمڕۆ تا کۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدان، 601 هەزار کارمەندی ئەمنی کە لە کارمەندانی پۆلیس، جەندرمە، ئاسایشی کەناراوەکان و گوندپارێزران پێکهاتون لە ئەرکدا دەبن، هەروەها 79 هێلیکۆپتەر و هەشت فڕۆکەمان خستووەتە گەڕ".
وەزیری ناوخۆی تورکیا، بە ئاماژەدان بەوەی کە وڵاتەکەی ئەزمونێکی زۆری هەیە لەبارەی پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردنەکان، وتی، "لە بەشداری هاوڵاتییانەوە دەردەکەوێت، ئەمجارە بە بەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشودا، خەڵکانێکی زیاتر بەشداری لە پرۆسەکەدا دەکەن".
کاتژمێر 8:00ی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە سندوقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پەرلەمانی تورکیا لە باکوری کوردستان و تورکیا دەستیپێکرد، کە 60 ملیۆن و 297 هەزار و 834 دەنگدەر کە تەمەنیان لە سەرو 18 ساڵەوەیە مافی بەشداریکردنیان لە پڕۆسەی دەنگداندا هەیە.
بەپێی ریزبەندی پسوڵەی دەنگدان لە ھەڵبژاردنەکاندا، رەجەب تەیب ئەردۆگان، موحەڕەم ئینجە، کەمال کڵچدارئۆغڵو و سینان ئۆغان وەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستھێنانی پۆستی سەرۆک کۆمار، سەرەڕای کشانەوەی موحەڕەم ئینجە لە کێبڕکێکە بەهۆی چاپکردن و دابەشکردنی کارتەکان، ناوی ھەر لەسەر کارتەکان دەمێنێتەوە.
لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا کە 28هەمین خولی پەرلەمانی تورکیایە 24 پارت و 151 کاندیدی سەربەخۆ لەسەرانسەری تورکیادا بەشدارن، پارتەکان بە پێنج هاوپەیمانی جیا کە بریتیین لە هاوپەیمانانی "جمهور، میللەت، ئاتا، کار و ئازادی و یەکێتیی هێزی سۆسیالیست" بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا دەکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە