پەیامی کورد ... وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا هۆشداری دەداتە هاووڵاتیانی ووڵاتەکەی.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هۆشداری دەدات بە هاووڵاتیانی لە کاتی گەشتکردن بۆ سەعوودییە "بە ئاگابن".
لە بەیاننامەیەکدا کە لە مالپەری فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاوکراوتەوە، داوای لە هاووڵاتیانی دەکات" بە ئاگا بن لە کاتی گەشتکردنیان بۆ ووڵاتی سەعوودییە"
بەگوێرەی ئەم هۆشداریە ، کارمەندانی دەستەی نێردە و بالیۆزی ئەمریکا لە سەعوودییە هاوڕێ لەگەڵ خێزانەکانان ڕێگە پێدراو نین فرۆکەخانەی ئەبها بەکاربهێنن بەبێ ڕەزامەندی بەرپرسانی باڵای نێردە و بالیۆزخانەکانی ئەمریکا لەو ووڵاتە.
لە ماوەی رابردودا فرۆکەخانەی ئەبها، لەلایەن چەکدارانی حوسیەکانەوە بە موشەک و بۆمب هێرشی کراوەتە سەر.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە