وەزیری تەندرووستی ئێران بۆ ئەم هەفتەیە هۆشداری مەترسیدار دەدات

وەزیری تەندرووستی ئێران بۆ ئەم هەفتەیە هۆشداری مەترسیدار دەدات

پەیامی کورد    ...   وەزیری تەندرووستی ئێران بۆ ئەم هەفتەیە هۆشداری مەترسیدار دەدات 

سەعید نەمەکی وەزیری تەندرووستی ئێران لە پەیامێکدا هۆشداری دایە خەڵکی ئێران و ڕایگەیاند هەفتەیەکی زۆر قورسمان لە پێشە 

بە پێی ڕاپۆرتێک سەعید نەمەکی وەزیری تەندرووستی ئێران ڕایگەیاند : ئەگەر چی سەرتاسەری ئێران بەشەکانی نەخۆشخانەکانی لە ئامادەباشیدایە و هەموو ئیمکانیاتێکیان هێناوەتە مەیدان بەڵام دەبێ ڕاستییەک بڵێم ئەویش ئەوەیە ئەم هەفتەیە زۆر قورس دەبێت لە پێشمان ، تکایە با خەڵک زۆر نەترسن .ئەو هەروەها بە ئاماژەدان بە لێکۆڵینەوە ئەنجامدراوەکان سەبارەت بە گشتگیر بوونی ئەم نەخۆشییە لە هەموو دونیا بەردەوامی هەیە : پەیامی فەرمی و سەرەکی نەخۆشییەکە لە هەفتەی داهاتوودا و ڕۆژانی داهاتوودایە و دۆخەکە خراپتر دەبێت بەڵام ئەمە بە مانای وەحشەت و مەترسی نییە و قەرار نییە ڕووداوێکی تایبەت ڕووبدات چوونکە بە هۆشیاری خەڵکی شەریف و هەموو هاوکاران و گەیاندنی هەواڵ کە ئەنجام دەدرێت هەروەها بە هاوکاری هەموو دەزگاکان و بەڕێوبەرانێک کە لە هەموو ساتەکاندا ئامادەییان هەیە ڕەوەندی نەخۆشییە کۆنترۆڵ دەکەین هەر بەم بۆنەوە داوای خۆم ئاراستەی خەڵک دەکەم زیاتر لە پێشان هاوڕایەتیمان بکەن و لە کەم کردنەوەی پیسییەکان یارمەتیمان بدەن و لە هاتن و چوون پێشگیری بکەن و هەر فەرمانێک لە ڕایدەگەێنین فەرمانبەرداری بکەن .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە