پەیامی کورد ... وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە ئامانجی چاكسازی له سیسته‌می به‌رهه‌مهێنانی گازی سرووشتی له كێڵگه‌ی كۆڕمۆر بەشێوەیەکی کاتی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بەبڕی 450 مێگاوات كه‌م ده‌كات.
وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیندراوێکدا رایگەیاندوە، "هاووڵاتیان و هاوبه‌شانی كاره‌با ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه له به‌رواری 11-10-2019 تا 17-10-2019 كۆمپانیای دانا گاز به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتیه‌كان وه‌كو ئاماده‌باشیه‌كه بۆ وه‌رزی زستان، هەڵدەستێت به چاكسازی له سیسته‌می به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی له كێڵگه‌ی كۆڕمۆر، به‌وه‌ش بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بڕی ناردی گازی سرووشتی و به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به بڕی 450 مێگاوات كه‌م ده‌كات".
ئاماژەی بەوەشکردوە، وه‌زاره‌تی كاره‌با هاوبه‌شانی دڵنیاده‌كاته‌وه لەنزیكەوە ئاگاداری بەڕێوەچوونی كارەكانە و تیمەكانی كۆنتڕۆڵی كارەبا سەرقاڵی خۆئامادەكردنن بۆ ئەوەی لەو ماوەیەدا ئه‌م پڕۆژه‌یه كه‌مترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر ماوه‌كانی پێدانی كاره‌با هه‌بێت.
وێستگه‌ی کاره‌بای " کارۆگاز "ی سلێمانی له چه‌مچه‌ماڵ، وێستگه‌یه‌کی که‌رتی تایبه‌ته و له‌لایه‌ن کۆمپانیای ماس-ی نێوده‌وڵه‌تی وه‌به‌رهێنانی تێدا ده‌کرێت و بڕی هه‌زار و 250 مێگاوات کاره‌با به‌رهه‌مده‌هێنێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کارەبا بەرهەمهێنانی کارەبا لە ئێستادا دو هەزار و 500 مێگاواتە و بە درێژایی قەیرانی دارایی لە ماوەی سێ ساڵی رابردودا سەرەڕایی ئەوە هاوبەشانی کارەبای نیشتیمانی بەردەوام زیادیکردوە، بەڵام نەتوانراوە یەکەی بەرهەمهێنانی کارەبای نوێ درووست بکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە