وەزارەتی تەندروستیی عێراق داوای سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆ دەكات

وەزارەتی تەندروستیی عێراق داوای سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆ دەكات

پەیامی کورد … وەزارەتی تەندروستیی عێراق داوای سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆ دەكات

 

ئامارەكانی كۆرۆنا لە عێراق ڕوو لە هەلكشانن و وەزارەتی تەندروستییش داوای سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆ دەكات.

 

ریاز حەلفی، بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی، لە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، بە رۆژنامەی سەباحی فەڕمی راگەیاندووە "بەهۆی بەرزبوونەوەی ئامارەکانی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، پێشنیارمان بۆ لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی بەرزکردووەتەوە، بۆ سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆی تەواو، بۆ ماوەی دوو هەفتە".

 

ئاماژەی بەوەشداوە، "خەڵک بێباکە و گوێ بە رێکارەکانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەکان نادات، بۆیە ناچاربووین ئەم پێشنیارە بکەین".

 

به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگەی عێراق، تا ئێستا 1 ملیۆن و 660 هەزار و 371 کەس له‌ سەرتاسەری عێراقدا تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 1 ملیۆن و 488 هەزار و 186 کەس چاکبوونەتەوە و 18 هه‌زار و 865 کەسیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان لەدەستداوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە