ڕووسیا " مووشەکی شاراوە "ی لە مانۆڕی " ڕۆژهەڵاتی ٢٠١٨ دا بە کارهێنا

ڕووسیا " مووشەکی شاراوە "ی لە مانۆڕی " ڕۆژهەڵاتی ٢٠١٨ دا بە کارهێنا

 

 

 

بەکارهێنانی ڕووسیا لە " مووشەکی شاروە " لە مانۆڕی " ڕۆژهەڵاتی ٢٠١٨ "

سەربازانی ڕووسیا لە مانۆڕی " ڕۆژهەڵاتی ٢٠١٨ " لە مەیدانی سەربازی " تۆلۆمبا " لە کۆماری بووریاتی مووشەکی شاراوەی وایان بە کارهێنا بوو بە ناوی ئامانج کە بە هەموو شێوەیەک لە نمونە بیانیەکانی خۆی زۆر دیارتر و بەرچاوترە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، عەمید سێرگەی تیخۆنۆف ، فەرماندەی لەشکری ژمارە ٧٦ پەدافەندی ئاسمانی ڕووسیا سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئەم بابەتە ئاماژەی بەوە کرد کە فەرماندەهی مانۆڕەکانی بڕیاری داوە بە ئامانجی پووچەڵ کردنەوەی هێرشی بەرفراوانی مووشەکانی کروز ، مووشەکی بالستیک و مووشەکی " شاراوە " درووست کراوە بە بەکار هێنانی پیشەی ئێتێلس لە بەرامبەر سەربازانی داناوە و تەنیا بە کارهێنانی مووشەکی ئاسایی ڕازی نەبن بەڵام سەربازانی ڕووسی بە هەبوونی ئەم جۆرە دۆخی دژواریش توانیان هەموو ئەو مووشەکانەی وەکوو نەمایش کە لە شێوەی نمونە بەرجەستەکانی بیانی زۆر پێشکەوتووتر بووە ، پێداچوونەوە و لە ناو ببردرێن .

 مانۆڕی " ڕۆژهەڵاتی ٢٠١٨ " لە ١١ تا ١٧ ی سێپتەمبەر بە ڕابەرایەتی سێرگەی شۆیگۆ ، وەزیری بەرگری ڕووسیا لە ناوچەی دوورگەی دوور و ناوچەکانی دەورووبەری لە زەریای ئارام بەڕێوەدەچێت و گەورەترین مانۆڕی ڕووسیایە لە ٣٧ ساڵی ڕابردوودا .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە