ڕێکەوتننامەی ئاشتی تاڵیبان و ویلایەتەیەکگرتووەکان واژوو کرا

ڕێکەوتننامەی ئاشتی تاڵیبان و ویلایەتەیەکگرتووەکان واژوو کرا

پەیامی کورد    ...    ڕێکەوتننامەی ئاشتی تاڵیبان و ویلایەتەیەکگرتووەکان واژوو کرا

ڕێکەوتننامەی ئاشتی نێوان بەرپرسانی ئەمریکا و تاڵیبان لە دەوحە ، پایتەختی قەتەر لە لایەن هەردوو لاوە واژوو کرا .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ڕێکەوتننامەی ئاشتی ئەمریکا و تاڵیبان لە ڕیگای زاڵمای خەلیلزاد نوێنەری تایبەتی ئەمریکا و مەلا عەبدۆلغەنی برادەر ، جێگری سیاسی تاڵیبان ئەمڕۆ شەممە ٢٩ی فێبریوەری لە دەوحە پایتەختی قەتەر لە لایەن هەر دوو لاوە واژوو کرا

ئەم ڕێکەوتننامەیە ، لە لایەن زاڵمای خەلیلزاد نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ ئاشتی ئەفغانستان و مەلا عەبدۆلغەنی برادەر ، چێگری سیاسی تاڵیبان و کەسی ژمارە دووی ئەم گرووپە ، لە مەراسیمێکی تایبەتدا بە ئامادە بوونی نوێنەرانی ٣٠ ووڵات و دام و دەزگاکانی جیهانی لە هۆتێل شیراتۆن ی دەوحە واژوو کرا .

مەلا عەبدۆلغەنی برادەر جێگری سیاسی تاڵیبان ووتی : تاڵیبان بە ڕێکەوتننامەیەک کە ئەمڕۆ شەممە لە قەتەر واژوو کرا پابەند دەبێت .

مەلا عەبدۆلغەنی هەروەها ووتی : ئەمریکا و تاڵیبان لە قەتەر پێکەوە دیدار و ووتووێژیان کردووە و ڕێکەوتننامەی ئاشتی یان واژوو کردووە . من ئەم سەرکەوتنە بە هەموو لایەک پیرۆزبایی دەکەم و ڕایدەگەێنم کە بەم پەیماننامەیە پابەند دەبین .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە