پەیامی کورد... عێراق دەروازە سنوورییەکانی بە ڕووی ئێراندا کردەوە
حکومەتی عێراق بڕیاریدا دەروازە سنوورییەکانی بەڕووی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بکاتەوە و زیارەتکارانی ئەو وڵاتە دەتوانن سەردانی مەزارگەکان بکەن.
میدیاکانی عێراق بڵاویان کردووەتەوە، لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممەوە درەوازە سنوورییەکانی عێراق بە ڕووی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا کرانەوە و زیارەتکاران دەتوانن سەردانی مەزارگە ئایینییەکانن بکەن.
دوێنێ دووشەممە بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی بەغداوە عێراق بڕیاردا دەروازە سنوورییەکانی لەگەڵ ئێران دابخات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە