پەیامی کورد ... ئەگەری پێداچوونەوەی دەستووری ڕێزمانی لە گووگڵ بە یارمەتی زیرەکی دەستکرد
گووگڵ خزمەتگوزارییەکی نوێی لەسەر بنەمای زیرەکی دەستکرد بۆ بزوێنەری گەڕانەکەی زیاد کردووە کە دەتوانێت ڕێزمانی ڕستەکان بپشکنێت و ڕاستی بکاتەوە ئەگەر کێشە لە ڕێنووسی و نووسینی دەستەواژەکاندا هەبێت. ئەم خزمەتگوزارییە بۆ یەکەمجار لە بزوێنەری گەڕانی گووگڵدا چالاک دەکرێت و لە ئێستادا 100% ورد نییە.
ماوەیەک لەمەوبەر کۆمپانیای گووگڵ گەڕانێکی تاقیکاری لەسەر بنەمای زیرەکی دەستکرد دەستپێکرد بە ناوی Search Generative Experience، کە دەتوانێت زانیارییەکان لە چەند سەرچاوەیەکەوە بپشکنێت و ئەنجامەکانی بە شێوەیەکی پوختە بخاتەڕوو. هەروەها گووگڵ چاتبۆتی تایبەتی خۆی لە بواری زیرەکی دەستکرد بە ناوی بارد Bard خستووەتە بازاڕەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە