پرۆسەی گۆڕینەوەی بەندکراوانی ئێران و ئەمریکا دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە

پرۆسەی گۆڕینەوەی بەندکراوانی ئێران و ئەمریکا دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە

پەیامی کورد... پرۆسەی گۆڕینەوەی بەندکراوانی ئێران و ئەمریکا دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە



نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، کە لەگەڵ نیویۆرک لەسەر گۆڕینەوەی بەندکراوان ڕێکكەوتووین.

بەپێی ئەو هەواڵانەی لە میدیا جیهانییەكاندا بڵاو کراونەتەوە، ئێران و ئەمریکا لەسەر گۆڕینەوەی چەندین بەندکراو گەیشتوونەتە ڕێکكەوتن، کە پێنج بەندکراوی ئێرانی لە ئەمریکا و پێنج بەندکراوی ئەمریکی لە ئێران دەبێت ئازاد بکرێن.

ئادرین واتسۆن، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئەمنیی ئەمریکا مانگی ڕابردوو ڕایگەیاندووە: “ئێمە پشتراستی دەکەینەوە کە ئێران پێنج هاووڵاتیی ئەمریکا بە شێوەی نایاسایی دەستگیر کردووە و ئەم کەسانە بریتین لە سیامەک نەمازی، موراد تاهباز، عیماد شەرقی و دوو هاووڵاتیی دیکەی ئەمریکا کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بێت، ئەم کەسانە بە هیچ شێوەیەک نەدەبوایە دەستگیر بکرین.”

هەروەها عەلی کەریمی، نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەكگرتووەکان ڕۆژی سێشەممە 12/9/2023، ڕایگەیاندووە، کاوە ئەفراسیابی، مێهرداد ئەنساری، ئەمین حەسەنزادە، ڕەزا سەرهەنگپوور و کامبیز عەتار کاشانی ئەو هاووڵاتییانەی ئێرانن کە دەبێ کۆشکی سپی بیاننێرێتەوە ئێران.”

نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەكگرتووەکان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، گۆڕینەوەی ئەم کەسانە لە چوارچێوەی ڕێکكەوتنێکدایە کە ئێران و ئەمریکا ماوەی دوو ساڵە و بە ناوبژیی وڵاتێکی سێیەم کاری لەسەر دەکەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە