پەیامی کورد... ئارمكۆ دووەم گەورەترین پاڵاوگەی نهوتی خۆی لەچین دروست دەكات
كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودی ڕایدەگەیەنێت رێككهوتنێكی لهگهڵ كۆمپانیا چینیهكان واژۆ كردووه، بۆ دروستكردنی پاڵاوگهیهكی نهوت بۆ پترۆكیمیاویهكان له باكووری رۆژههڵاتی چین.
کۆمپانیای ئارامکۆی سعوودی ڕایگەیاند: رێککەوتنێکی لەگەڵ هاوبەشە چینییەکان واژۆکرد بۆ دروستکردنی پاڵاوگەیەکی نەوت و کۆمپلێکسی پترۆکیمیایی لە باکووری رۆژهەڵاتی چین، بڕیارە لە ساڵی 2026 پرۆژەکە بکرێتەوە، ئەمەش بۆ دابینکردنی خواستی پەرەسەندنی وڵات بۆ سووتەمەنی و پترۆکیمیایی.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ئهم پرۆژهیه بڕیاره له ساڵی 2026 بكرێتهوه، كه دهكهوێته شاری پەنجین لە پارێزگای لیاونینگ و دەبێتە دووەم گەورەترین وەبەرهێنانی کۆمپانیای ئارامکۆ لە بواری پاڵاوتن و پترۆکیمیایی لە چین.
ئارامكۆ ئاماژەی بەوەشکردووە: پرۆژەکە بریتییە لە پاڵاوگەیەك کە توانای بەرهەمهێنانی 300 هەزار بەرمیلی لە رۆژێکدا هەیە و کارگەیەکی پترۆکیمیایی بە توانای بەرهەمهێنانی ساڵانەی یەک ملیۆن و 650 هەزار بەرمیل تۆن ئهسیلین و 2 ملیۆن تۆن پاراکسیلین.
شایەنی باسە كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودی، گهورهترین ههناردهكاری نهوتی جیهانه، له ساڵی 2022 قازانجێكی پێوانهیی راگهیاند، بهبڕی 161 ملیار دۆلار.
باسی لەوەش كردوە: لە چارەکی دووەمدا کارەکانی بیناسازی لەسەر پرۆژهكه دەستپێدەکات دوای ئەوەی رەزامەندییە کارگێڕییە پێویستەکانی وەرگرتووە.
ڕوونیشی دەكاتەوە : کۆمپانیای ئارامکۆ رۆژانه تا 210 هەزار بەرمیل نەوتی خاو وەکو سەرچاوەی سەرەکی بۆ پڕۆژەکە دابین دەکات و بڕیارە تا ساڵی 2026 پرۆژەکە بە توانای تەواوەوە دەست بە کارکردن بکات.
لای خۆشیەوە گروپی پیشەسازی پەنجین ڕایدەگەیەنێت پێشبینی دەکرێت تێچووی پڕۆژەکە 83.7 ملیار یوان بێت کە دەکاتە 12.2 ملیار دۆلار.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە