سێ هۆکاری سەرەکی و گرینگ لە تێکهەڵچوونی سەربازی نێوان " ڕووسیا و ئەمریکا "

سێ هۆکاری سەرەکی و گرینگ لە تێکهەڵچوونی سەربازی نێوان " ڕووسیا و ئەمریکا "

جێگری ناوەندی لێکۆڵینەوەی گشتی ئەورووپایی و نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە بە لانیکەم هۆکار بۆ تێکهەڵچوونی سەربازی لەناکاو و نەخوازراو لە نێوان ئەمریکا و ڕووسیا لە چەند ساڵی داهاتوودا بوونی هەیە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، دیمیتری سۆلۆ رایگەیاند : لە چەند ساڵی داهاتوودا ئەم بەرەوڕووبوونە جیهانییە لەگەڵ مەترسی زۆر جیددی هەوکات دەبێت . ئەم مەترسییە پەیوەندە لەگەڵ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی سەربازی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا دەبێت کە لە حاڵی پێشڕەوییە .

ئەو هەروەها ووتی : بە ڕای من سێ سێناریۆ بۆ تێکهەڵچوونی سەربازی لەناکاو نێوان ڕووسیا و ئەمریکا بوونی هەیە کە یەکەمین هۆکاری ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەمنییەتی سایبری یا خود هەڕەشەی ئینتێرنێتی .

ئەم کارناسە هەروەها ووتی : دووهەمین هۆکار شەڕی چەکداری بێ کۆنترۆڵ ، لەوانەش ڕێکخستنی مووشەکگەلی بۆردی مەودا کورت و ناوەند لە ئەورووپایە .

دیمیتری سۆڵۆ ووتی : من وای دەبینم کە بە داخەوە لە چەند ساڵی داهاتوودا بەم ڕاستییە زۆر نزیک دەبینەوە .

ئەو هەروەها ووتی : سێهەمین سێناریۆ پەیوەندە لەگەڵ سووریا و ناوچەکانی دەریای ڕەش کە هەر دوو لایەن لە ئێستادا لەو ناوچانەدا جمووجووڵیان هەیە و یا لەوانەیە ئەنجامی بدەن لە حاڵێکدا کە ئەمریکا بەردەوام لە هەوڵەکانی ئۆکراین پاڵپشتی بکات .

کۆنستانیتین سیۆکۆف ، کارناسی زانستی سیاسی و جێگری ئاکادمی زانستی مووشەکی لە مانگی نۆڤەمبەر سەبارەت بە زانیاری سیاسی ووتی : هەردەم ئەگەری تێکهەڵچوونی ناوەکی نێوان ئەمریکا و ڕووسیا کە لەوانەیە لە چەند ڕۆژێک بە چەند مانگێک و یا خود زیاتریش بگات ، بوونی هەیە .

ژنێراڵ کێلی گاریسۆن لە مانگی ئۆکتۆبەر ڕایگەیاند کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە مانۆڕی هاوبەش  

Clear Sky 2018 لەگەڵ ئۆکراین ، لەهێستانو ڕۆمانی بە ناونیشانی بەشێک لە پڕۆگرامەکانی " وەزیری بەرگری ئەمریکا بۆ ئامادەکاری شەڕی لەناکاو لەگەڵ ڕووسیا و یا چین بەشدار دەبێت .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە