پەیامی کورد … فواد حوسێن: عێراق هێشتا پێویستی بە پشتویانی نێودەوڵەتی هەیە
وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، هێشتا مەترسییەکانی داعش بەردەوامن بۆیە وڵاتەکە پێویستی بە بە هاوکاری و پشتیوانی نێودەوڵەتی دەبێت.
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی رایگەیاند: داعش هێشتا چالاکە و مەترسییەکانی بەردەوامن، بۆیە پێویستیمان بە هاوکاری و پشتیوانی نێودەوڵەی دەبێت.
راشیگەیاند: له‌گه‌ڵئه‌وه‌داین كه هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری دوقۆڵیی ئه‌منی نێوان هه‌ردو ئه‌مریكا و عێراق به‌رده‌وام بێت، حكومه‌تی عێراقیش پابه‌ند ده‌بێت به به‌پاراستنی كارمه‌ندان و باره‌گاو ناوه‌نده دیپلۆماسیه‌كان و میوانداریكردنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی.
سەبارەت بە دەستپێکردنی گەڕی چوارەمی گفتوگۆی ستراتیژی عێراق و ئەمریکاس وتی: " گفتوگۆکانمان لە بواری سەربازیی و ئەمنی و ئابووری و وزە و نەوت چەند پرسێکی دیکە بەڕێوە دەچێت".
فوئاد حسێن راشیگەیاند: گفتوگۆی نێوان ئەمریکا و عێراق لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی خەڵکی عێراق بەڕێوەدەچێت، هەروەک باسی لەوەکرد، کە پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق جێگەی قەبوڵکردن نییە".
لای خۆشیەوە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: "واشنتۆن هاوبەشێکی گرنگی بەغدایە لە شەڕی دژ بە داعش، بەڵام هاوپەیمانی نێوانیان تەنها لە شەڕی دژ بە داعشدا خۆی نابینێتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە