به‌پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکانی ناوخۆ، لە شەش مانگی رابردوودا لە پارێزگای كرماشان ٤٠ کەس کوژراون.
کێشە بنەماڵەیی یەکان، هەژاری، ناکۆکی لەسەر موڵک و ماڵ، دزی، قاچاخی ماددە هۆشبەرەکان و دابەزینی ئاستی دان بەخۆداگرتنی خەڵک و له هه‌مووی گرینگتر "گرانی و بێكاری" له‌و پارێزگایه‌دا له هۆکارە سه‌ره‌كییه‌كانی ڕووداوی کوشتن ناسێندراوه.
لەو ماوەیەدا هێزە ئینتزامییەکان تەنیا توانیویانە لە ٣٥ حاڵەتدا بکوژەکان دەستبەسەر بكەن.
شایانی باسه بەپێی توێژینەوەکان، له‌و شارانه‌ی كه له بوواری ئابووری و خزمه‌تگوزاری زیاتر پشتگوێخراون و کەمتر گەشەیان كردووه كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زیاتر په‌ره‌یان سه‌ندووه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە