پەیامی کورد ... سەرۆکوەزیرانی یوونان پەیامێک ئاراستەی حکوومەتی تورکیا دەکات
سەرۆک وەزیرانی یۆنان، کیریاکۆس میتسۆتاکیس لە پەیامێکدا بەرامبەر بە تورکیا ڕایگەیاند : ئەگەر تورکیا هەنگاو بنێت ئەوا ئامادەی خێرا دەستپێکردنی گفتوگۆی ووردن بۆ دیاریکردنی مەوداکانی دەسەڵاتی دەریایی.
دوای کۆبوونەوەی کیریاکۆس میتسۆتاکیس لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکیتی ئەورووپا، چارلێس میشێل کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشیان سازکرد.
سەرۆک وەزیرانی یۆنان باسی لە گرینگی دەریای ناوەڕاست کرد بۆ ئاسایشی هەموو ئەورووپا و بانگەشەی ئەوەی کرد کە ووڵاتەکەی کراوەیە بەڕوی دیالۆگدا لەو بارەیەوە.
کیریاکۆس میتسۆتاکیس جەختی لەسەر ئەوە کردەوە لەسەردەمێکدان کە هەستیارە بۆ هەموو دەریای ناوەڕاست و بانگەشەی ئەوەی کرد کە لەو قەیرانەی لەگەڵ تورکیادا رووبەڕووی بوونەتەوە نەک تەنها یۆنان، بەڵکوو جیۆپۆلۆتیکی یەکێتیی ئەورووپا و بەرژەوەندیە ستراتیجییەکانی لەژێر هەڕەشەدان.
سەرۆک وەزیرانی یۆنان، کیریاکۆس میتسۆتاکیس باسی لە چارەسەری کێشەکان کرد لە رێگای دیالۆگ لەگەڵ ئەنقەرەدا و گوتی: ''هەرکاتێک هەنگاوی بەرجەستەمان لە تورکیا بینی ئەوا ئامادەی خێرا دەستپێکردنی گفتوگۆی ووردین بۆ (دیاریکردنی مەوداکانی دەسەڵاتی دەریایی) لەبارەی تاکە ناکۆکی نێوانمان''.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە