پەیامی کورد... پڕۆسەی پێشکەشکردنی هاوپەیمانیی بۆ هەڵبژاردنەکان لە تورکیا دەستی پێ کرد
لەگەڵ دەستپێکردنی رۆژژمێری تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی و ٢٨مین خولی پەرلەمانی تورکیا، لە ئەمڕۆوە پرۆسەی پێشکەشکردنی پرۆتۆکۆڵی هاوپەیمانی بە دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردن لە تورکیا کە واژۆی سەرکردەی ئەو پارتە سیاسییانە لەخۆدەگرێت کە بڕیاریان داوە بە هاوپەیمانی بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن، دەستی پێ کرد.
پەیڕەوکردنی رۆژژمێری تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی و ٢٨مین خولی پەرلەمان کە بڕیارە رۆژی ١٤ی ئایار بەڕێوە بچێت لە ئەمڕۆوە دەستی پێ کرد و تا ٢٤ی ئادار بەردەوام دەبێت.
لە یەکەم رۆژی رۆژژمێرەکەدا پرۆسەی هاوپەیمانیی هەڵبژاردنیش دەستی پێ کرد. پرۆتۆکۆڵی هاوپەیمانی کە واژووی سەرکردەی ئەو لایەنە سیاسیانەی لەخۆدەگرێت کە بڕیاریانداوە بە هاوپەیمانی بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن، تا ٢٤ی ئادار پێشکەش بە دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردن لە تورکیا دەکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە