بەلەمێکی پەنابەران نقوم بوو و 48 کەس گیانیان لەدەستدا

بەلەمێکی پەنابەران نقوم بوو و 48 کەس گیانیان لەدەستدا

پاش نقوم بوونی بەلەمەکەیان لە نزیک کەناراوەکانی تونس، 48 کۆچبەر گیانیان لەدستدا، و پاسەوانی کەناراوەکانی تونسیش 67 کۆچبەری تری لە ڕووداوەکەدا ڕزگارکرد.

 

وەزارەتی بەرگری تونس ڕایگەیاند، بەلەمەکە لە نزیک ناوچەی گەشتیاری کەرکەنە لە باشوری تونس نوقم بووە و سەرنشینەکانی تونسی و خەڵکی وڵاتی تریشیان تێدابووە.

وڵاتی تونس لە ساڵی ڕابردووەوە لەلایەن کۆچبەرانی نایاساییەوە وەک سەکۆیەک بەهیوای گەیشتن بە ئیتاڵیا بەکاری دەهێنرێت.

بەرپرسانی تونس ڕایانگەیاند، بەلەمەکە 180 سەرنشینی هەڵگرتووە کە 80 یان خەڵکی وڵاتانی تری ئەفریقی بوون.

یەکێک لە دەربازبووەکانی ڕووداوەکە ڕایگەیاند، "قاچاخچییەکە دوای ئەوەی زانیویەتی بەلەمەکە نوقم دەبێت هەڵهاتووە لە ترسی ئەوەی دەستگیرنەکرێت".

ڕووداوەکە بە خوێناویترین کارەساتی پەنابەران لە تونس دادەنرێت لە ساڵانی ڕاردوودا، لە تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردووشدا، دوای بەرکەوتنی بە کەشتییەکی تونسی بەلەمیکی پەنابەران تێکشکا و لانی کەم 44 کەس گیانیان لەدەستدا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە