پەیامی کورد ... ژنێک لە ئێران دوای ١٨ کاتژمێر لە مردنی لە سەهۆڵخانە ، زیندوو دەبێتەوە
ژنێکی ٤٢ ساڵان لە لۆڕستان سەر بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بە هۆی ڕاوەستانی دڵ یەوە بردرابووە سەهۆڵخانە و بنەماڵەکەی بە دوای کاروباری وەرگرتنی ئیزن بۆ کفن و ناشتنی بوون ، دوای پشکنینی پزیشکی یاسایی دەرکەوت کە زیندووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، عبدالرضا شەهبازی ، بەریوبەری پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی زانستی پزیشکی لۆڕستان ڕایگەیاند : دوێنی سەر لە ئێوارە خانمیکی ٤٢ ساڵان بە هۆی سست بوونی نیشانەکانی حەیاتی و ژیان بۆ یەکیک لە نەخۆسخانەکانی خۆڕەم ئاباد گواسترایەوە کە کارمەندانی فریاکەوتن لە دوای هەوڵێکی ناسەرکەوتوو لە بواری ژیانەوە ئەو ژنە دەگوازنەوە بۆ سەهۆڵخانە و بە مردوو هەژمار دەکرێت .
ئەو بە ئاماژەدان بەوەی کە هۆکاری مردنی ئەم کەسە لە دۆسیەی پزیشکی دا سەرەڕای پشکینی پزیشکی ڕاوەستانی دڵ ڕاگەێندرابوو ، بەڵام دواتر دەرکەوت کە ئەم خانمە هێشتا زیندووە و دەبینن لە هەناسە دەدات دوای بینینی ئەم حاڵەتە بەپەلە نەخۆشەکە دەگوازرێتەوە نەخۆشخانە و تیمی پزیشکی فریاکەوتن لە دوای ئەنجام دانی چادێری چر و پێویست و پشکنینی تایبەت نەخۆشەکە بە سەرکەوتوویی ڕزگاری بوو و نیشانەگەلی ژیان بە تەواوی تێدا بەدی کرا و ئێستاش لە ژێر چاودێریدایە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە