پەیامی کورد ... ئەمریکا سەبارەت بە پیلانی ئێران بۆ هێرش بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا زانیاری تایبەتی بە دەست کەوتووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆژنامەی " وال ئێستریت ژۆرناڵ " گوایە تاران دەیەوێ هێرش بکاتە سەر گەرووی " باب المندب " لە کەنداوی فارس .
لە مەقالەیەکی بڵاو کراوەدا لە ڕۆژنامەی ناوبراو هاتووە کە واشینتۆن بە ئاگادار بوون لە نییەتی ئێران بۆ هێرش کردنی بۆ سەر ئەم گەروویە ناڤ گرووپی " ئابراهام لینکۆڵن " و بۆمب هاوێژەکانی خۆی بەرەوە ئەم ناوچەیە بەڕێ کردووە . بە ووتەی سەرچاوەکانی ئەم بڵاوکراوەیە ، سەربازانی ئەمریکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داوایان لە دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ کردووە هێزی زیاتر بۆ " بەرگری کردن لە هەر جۆرە هێرشێکی لە ناکاو " بۆ ناوچەکە بنێردرێت . سەربازانی ئەمریکی بە هۆی گوێبیست بوونیان لەو هەواڵ و زانیارییانەی کە بە دەستیان گەیشتووە زۆر نیگەران بوونە .
هەروەها ئەو زانیارییانەی کە بە دەست گەیشتوون وانیشان دەدەن کە " ئێران دەیەوێ وەکوو ئامانج ، هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا بخاتە بەر هێرشی خۆی ." تاران نییەتی ئەوەی هەیە " هێرش بۆ سەر باب المندب لە نزیکی یەمەن بە هاوکاری هێزەکانی بن کۆنترۆڵی خۆی سازماندەیی بکات و هەروەها لەوانەیە بە کەڵک وەرگرتن لە بێهپادگەلی چەکدار چەندەها هێرش بکاتە سەر کەنداوی فارس .
لە ڕاستیدا تاکوو ئێستا بە ڕوونی دیار نییە سەربازانی ئێرانی دەیانەوێ ئەم کارە ئەنجام بدەن یا خود نا . لەوانەیە بابەتی پیلان گەلی بەپەلەی تاران بێت کە لە ئەگەری دەست پێکردنی ئۆپراسیۆنی سەربازی گەورە لە ئاستێکی بەرفراوان لە نێوان ئێران و ئەمریکادا ڕوودەدات . بە ووتەی سەرچاوەی ئەم هەواڵە ، ئەو زانیارییەنای کە بە دەست گەیشتوون " لە دەوڵەت و فەرماندەیی ناوەندی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە خالەکانی بن بەرپرسیارییەتی ئۆپراسیۆنی ئەوانە ، بوو بە هۆکاری ترس و دڵەڕاوکێ و نیگەرانی .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە