کۆشکی سپی: ئامادەیی تەواومان هەیە بەرپەرچی کۆماری ئیسلامی بدەینەوە

کۆشکی سپی: ئامادەیی تەواومان هەیە بەرپەرچی کۆماری ئیسلامی بدەینەوە

پەیامی کورد... کۆشکی سپی: ئامادەیی تەواومان هەیە بەرپەرچی کۆماری ئیسلامی بدەینەوە

بە پێی ڕاپۆرتی العربیە، کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە جۆ بایدن، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، بێ ڕەچاوکردنی بەرژەوەندییەکانی ئاسایشی واشنتن، هیچ ڕێککەوتنێکی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی واژۆ نەکات، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەوە کردووە: وەڵامی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە ڕەشنووسی گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناوەکی، دروستکەر نییە و ڕێککەوتنەکەی بە لاریدا بردووە.

کۆشکی سپی ڕایگەیاند: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، چ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ڕێک بکەوین و چ ڕێک نەکەوین ئامادەیی هەر چەشنە ڕووبەڕووبوونەوەیەکمان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی هەیە.

بەرپرسانی کۆشکی سپی ڕایانگەیاند: هەروەتر کە ڕاشکاوانە ڕامانگەیاندووە، دەبێت کۆماری ئیسلامی ئەو متمانەمان پێ بدات کە هەرگیز حەوڵ بۆ چەکی ناوەکی نادات و ئەمەش ئامانجی سەرەکیی ئێمەدایە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە