پەیامی کورد ... ئیسرائیل لە هێرشی ئاسمانی بە فڕۆکەی " ئێف - ٣٥ " بنکەیەکی سەرەکی سوپای پاسدارانی لە کەمپی ئەشرەف بۆمباران کردووە
زیاد بوونی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سوپای پاسداران لە عێراق و سووریا ، هەروەها بێدەنگی سوپا لە کوژرانی چەکدارەکانی بەردەوامە .
بە گوێرەی ڕاپرتێک لە وێبسایتی شەرق الاوسط : ئیسرائیل هێرشە ئاسمانی و مووشەکییەکانی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی سوپای پاسداران لە سووریا و عیراق تا دێت بەرەو زیاتر بوون دەڕوات .
ئەم ڕۆژنامەیە هەروەها ئاشکرای کردووە کە جگە لە بۆمباران کردنی بنکە و بارەگاکانی سوپای پاسداران و حەشی شەعبی لە پاریزگای سەڵاحەددین لە عێراق ، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل " ئێف - ٣٥ " یش هەروەها کەمپی ئەشرەف کە ئێستا شوێنی نیشتەجێ بوونی هێزەکانی سوپای قودس ە مووشەکباران کردووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە