پەیامی کورد... گەشتە ئاسمانیەکانی نێوان عێراق و مۆسكۆ ڕاگیرا
هێڵی ئاسمانی عێراق ڕایدهگهیهنێت، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان بەغدا و مۆسکۆ تا کاتێکی نادیار ڕادەگرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 1_ی شوبات_ی 2024، هێڵی ئاسمانی عێراق، ڕایگەیاند، “گەشتیاران ئاگاداردەکەینەوە لە ئەمڕۆوە سەرجەم گەشتە بەرنامە بۆ داڕێژراوەکانی نێوان بەغدا و مۆسکۆ تا کاتێکی نادیار ڕادەگیرێن”.
هەروەها داواش لەو گەشتیارانە دەکات، کە پێشوەختە حجزیان هەیە، سەردانی فەرمانگەکانی کۆمپانیاکە بکەن لە بەغدا بە مەبەستی وەرگرتنەوەی بلیتەکانیان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە