عێراق داوا لە ئەوروپا دەکات ١٠ هەزار تیرۆریست وەربگرێتەوە

عێراق داوا لە ئەوروپا دەکات ١٠ هەزار تیرۆریست وەربگرێتەوە

پەیامی کورد... عێراق داوا لە ئەورووپا دەکات ١٠ هەزار تیرۆریست وەربگرێتەوە

حکومەتی عێراق داوا لە وڵاتانی ئەورووپا دەکات ١٠ هەزار تیرۆریستی داعش وەربگرنەوە کە لە ڕۆژئاوای کوردستانن.

قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق دەڵێت، پێویستە ئەورووپا ئەو ١٠ هەزار تیرۆریستەی داعش وەربگرێتەوە کە هێزەکانی سووریای دیموکرات لە گرتووخانەی حەسەکە زیندانییان کردوون، «چونکە مەترسیین بۆسەر ئاسایشی عێراق».

ئەعرەجی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کەربەلا بەشداریی کۆنگرەی نیشتمانی بۆ سنووردارکردنی توندڕەوی و تیرۆری کرد و ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق بڕیارێکی بوێرانەی داوە بە وەرگرتنی ٤٥٠ خێزان لە کامپی هۆڵ کە ٣٠ هەزار کەسی عێراقی لەخۆدەگرێت، لەنێویاندا ٢٠ هەزاریان لە خوار تەمەنی ١٨ ساڵییەوەن.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق دەڵێت، «کامپەکە بە نەخوێندەواری و نەزانی و بیری تەکفیری تەنیوە، ترس و تۆقاندن بەسەریدا زاڵە و هێشتا تیرۆر مەترسییەکی ڕاستەقینەیە تێیدا».

وتیشی، داوامان لە باڵیۆزانی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا کردووە و بەردەوامیشین لە داواکردنی ئەوەی ئەرکی ئاکاری و یاسایی خۆیان ڕابپەڕێنن و هاووڵاتییانی خۆیان کە لە گرتووخانەی حەسەکەن لای هێزەکانی سووریای دیموکرات وەربگرنەوە کە ژمارەیان زیاتر لە ١٠ هەزار تیرۆریستە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە