پەیامی کورد... سوپای ڕووسیا بەردەوامە لە کشانەوە لە چەند شارێکی ئۆکراینا
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا ڕایگەیاند، سوپای ڕووسیا بەردەوامە لە کشانەوە لە ناوچەکانی کیێڤ و چیرنیهیڤ.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، ڕەوشی ٣٤مین ڕۆژی جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینای خستە ڕوو.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا بە تیشک خستنە سەر ئەوەی کە سوپای ڕووسیا نەیتووانیووە شاری کیێڤ گەمارۆ بدات، هاتووە: "سوپای ڕووسیا کە بەردەوامە لە کشانەوە لە ناوچەکانی کیێڤ و چیرنیهیڤ لەوانەیە یەکەکانی لە ڕۆژهەڵاتی وڵات چڕ بکاتەوە".
ئاماژە بەوەشدراوە کە سوپای ڕووسیا بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆسەر دۆنێتسک و هێرشی ئاسمانیی و مووشەکیی کراوەتە سەر ناوچەکانی نیشتەجێبوون لە کرێمیننا و ماریۆپول و سەنگەری یەکەکانی سوپای ئۆکرایناش لە نزیک یەکەکانی نیشتەجێبوونی ستێپنۆگۆرسک، ئۆریهۆڤ و ئولیایپۆل تۆپباران کراون.
سوپای ڕووسیا هەروەها هەوڵ دەدات جگە لە ناوچەکانی دەریای ڕەش و دەریای ئازۆف، دەستبەسەر ناوچەکانی نیشتەجێبوون لە ڤۆڵنسک، پۆلینسک، سیڤەرسک، تاڤریچەسکۆی و سلاڤیانسک و شاری ماریۆپولدا بگرێت و یەکەکانی نیشتەجێبوون لە پۆپاسنا و ڕوبیجنە لە ناوچەی لوهانسک کۆنترۆڵ بکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە