پەیامی کورد... ئیسرائیل: ڕێگری لە واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و ئەمریکا دەکەین
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، بە هەموو جۆرێک ڕێگری لە واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە نێوان ئێران و ئەمریکادا دەکەن.
میدیاکانی ئیسرائیل ئاشکرایدەکەن، بریارە سبەی دووشەممە یائیر لاپید، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ تاوتوێکردنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران بە سەردانێک بگاتە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا.
ئاماژە بەوەشکراوە، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە سەردانەکەیدا چاوی دەکەوێت بە جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و باس لە مەترسییەکانی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران دەکرێت.
سەرەڕای ئەوەی واشنتن هەوڵدەدات ئەو ڕێکەوتنە زیندوو بکاتەوە، بەڵام ئیسرائیل جەخت دەکاتەوە لەوەی، "لەگەڵ وڵاتە زلهێزەکان هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ڕێگریکردن لە دووبارە واژۆکردنی ئەو ڕێککەوتنە."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە