لەسنوری پارێزگای سلێمانی، لە ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه‌ی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومەتی هەرێم رۆژی پێنج شه‌ممه پشوی فه‌رمی دەبێت.
له‌راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كی دەست " پایاماکورد" كەوتووە تیایدا هاتوووە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی سلێمانی داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات سبه‌ینێ (١٠)ی ئایار به‌مه‌به‌ستی مامه‌ڵه‌ی ده‌رهێنان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاسپۆرت سه‌ردانیان پاسپۆرت نه‌كه‌ن، "چونكه له‌و ڕۆژه‌دا ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان به‌شداری له‌ده‌نگدانی تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ن".
هاوکات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی داوا له‌هاووڵاتیان ده‌كات، سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه سه‌ردانیان نه‌كه‌ن، چونكه كاروباری هاووڵاتیان له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆو سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رێتیه‌كانی دیكه‌ی سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی جێبه‌جێناكرێت، "به‌هۆی ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە