تورکیا و ئیمارات ١٣ ڕێککەوتنیان واژۆ کرد

تورکیا و ئیمارات ١٣ ڕێککەوتنیان واژۆ کرد

پەیامی کورد... تورکیا و ئیمارات ١٣ ڕێککەوتنیان واژۆ کرد

هەر دوو حکومەتی کۆماری تورکیا و حکومەتی ئیمارات ١٣ ڕێککەوتنیان لە بوارەکانی پیشەسازی بەرگری، تەندروستی، گۆڕانی کەشوهەوا، پیشەسازیی، تەکنەلۆژیا، کولتوور، کشتوکاڵ، بازرگانی، ئابووری، گواستنەوەی وشکانی، گواستنەوەی دەریایی، لاوان، بەڕێوەبردنی کارەسات، کەشناسی، پەیوەندییەکان و ئەرشیف واژۆ کرد.

دوای کۆبوونەوەی نێوان شاندەکانی هەر دوو وڵات بە سەرۆکایەتی سەرۆککۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و شازادەی جێنشینی ئەبووزەبی، شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان ڕێککەوتننامەکانی نێوان هەر دوو وڵات واژۆکران.

ڕێککەوتننامە واژۆ کراوەکان بریتین لە هەریەک لە یاداشتی لێکتێگەیشتنی هاریکاریی لە بواری تەندروستیی و زانستە پزیشکییەکان، یاداشتی لێکتێگەیشتن لە بواری پلانی کەشوهەوا، یاداشتی لێکتێگەیشتنی هاریکاریی لە بواری پیشەسازیی و تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو، یاداشتی لێکتێگەیشتنی سەبارەت بە هاریکاریی لە بواری کولتووریی، ڕاگەیەندراوی هاوبەشی وەزیران لەبارەی دەستکردن بە دانوستانی ڕێککەوتنی هاوبەشی ئابووریی گشتگیر لەنێوان وەزیرانی بازرگانی تورکیا و ئیمارات، یاداشتی لێکتێگەیشتنی هاریکاریی لە بواری کشتوکاڵدا، یاداشتی لێکتێگەیشتنی هاریکاریی لە بوارەکانی گواستنەوەی وشکانیی و دەریایی، یاداشتی لێکتێگەیشتنی هاریکاریی لە بواری لاوان، یاداشتی لێکتێگەیشتنی هاریکاریی لە بواری بەڕێوەبردنی کارەسات و دۆخی لەناکاو، یاداشتی لێکتێگەیشتنی هاریکاریی لە بواری کەشناسیی، پرۆتۆکۆلی هاریکاریی لە بواری میدیا و پەیوەندییەکان، یاداشتنی نیازمەندیی سەبارەت بە دەستکردن بە کۆبوونەوەی هاریکاریی لە بواری پیشەسازیی بەرگریی و پرۆتۆکۆلی هاریکاریی لە بواری ئەرشیفدا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە