پەیامی کورد... تورکیا؛ تەقینەوەیەک لە بەردەم وەزارەتی ناوخۆ روویدا
تەقینەوەیەک لە بەردەم وەزارەتی ناوخۆی تورکیا روویدا. وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە دەڵێت، هێرشەکە تیرۆریستی بووە و "تیرۆرستێک خۆی تەقاندووەتەوە".
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو) رایگەیاند، "بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، 1ـی ئۆکتۆبەری 2023، نزیکەی کاتژمێر 09:30، دوو تیرۆریست بە ئۆتۆمبێلێکی بازرگانییەوە هێرشی بۆمبڕێژکراویان کردووەتە سەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی وەزارەتی ناوخۆمان".
بە گوتەی وەزیری ناوخۆی تورکیا، "یەکێک لە تیرۆریستەکان خۆی تەقاندووەتە و یەکێکیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراوە". دەشڵێت، هەر بەهۆی رووداوەکەوە، "دوو ئەفسەری پۆلیس بە سووکی بریندرابوون".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە