ترامپ توانی گەورەترین سەرکەوتنی سیاسی بۆ خۆی تۆمار بکات

ترامپ توانی گەورەترین سەرکەوتنی سیاسی بۆ خۆی تۆمار بکات

بە پێی هەواڵی میدیاکانی ئەمریکا، دەستەی سەرۆکایەتی دادگای باڵای ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگ، زۆربەی ڕەوتی پارێزگارەکان کۆنترۆڵی دەستەی سەرۆکایەتی دادگاکەیان کردووە، ٥ دەنگ لە بەرامبەر ٤ دەنگ، کۆتایی هێنا بەو جەنگە یاساییەی کە لە ساڵی ڕابردووەوە لە هۆڵی دادگاکانی ئەمریکادا بەرێوەدەچێت، کە ئایا ئەو بڕیاری قەدەغەکردنە مەترسییەکی نایاسایی دروست دەکات لەسەر موسڵمانان یاخود نا.

ئەمڕۆ سێشەممە دۆناڵد ترامپ, سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دوای ئەوەی دادگای باڵای ئەو ووڵاتە پشتیوانی بڕیاری قەدەغەکردنی گەشتی چەند ووڵاتێکی کرد بۆ ئەمریکا، کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی موسڵمانن توانی سەرکەوتنێکی سیاسی گەورە بۆخۆی تۆماربکات.

لە کۆی ٩ دادوەر پێنج دادوەریان پشتیوانیان لە بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا کرد. بەو پێیەش بڕیارەکەی دادگا کە پشتیوانی بۆ مەرسومەکەی سەرۆکایەتی ئەمریکا کردووە، بەشێوەیەکی هەمیشەیی لە ئێستادا قەدەغەی هاتنی هاووڵاتیانی شەش ووڵات دەکات کە زۆربەی دانیشتوانەکەی موسڵمانن بۆ ناوخۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

هاوکات هاووڵاتیانی ئەو وڵاتانەش کە هاتنیان بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا قەدەغەکراوە پێکهاتوون لە هەریەکە لە هاووڵاتیانی ئێران و لیبیا و سۆماڵ و سودان و یەمەن و سوریا.

لە میانی دەرچوونی بڕیارەکەدا لەلایەن ترەمپەوە عێراقیش یەکێک بوو لەو وڵاتانە، بەڵام بەهۆی هەوڵەکانی حکومەتی عێراق و کۆبوونەوەی چڕوپڕ لەگەل ترەمپ و لێپرسراوانی باڵای ئیدارەی ئەمریکا، هاووڵاتیانی عێراقی لە لیستەکە دەرهێنران.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە