پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، بە تایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان. هیوادارم ڕۆژانی جەژن، بە شادی و ئاسوودەیی بەسەر ببەن.
بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندرووستی، بە داخەوە ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لەم ڕۆژانەدا لە بەرزبوونەوەدایە، بۆیە داوا لە هاونیشتمانییان دەکەم، ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندرووستییەکان لە بەرچاو بگرن.
جەژنتان پیرۆز بێت و خوای مەزن کوردستان بپارێزێت
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
8ی تەمووزی 2022
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە