پەیامی کورد ... بۆرڵ : یەکیتی ئەورووپا دەبێ فێر بێت بە زمانی زۆر قسە بکات .
بەرپرسی دیپلۆماسییەتی یەکیتی ئەورووپا ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنفڕانسی ئەمنییەتی میوونشن دا ڕایگەیاند : یەکیتی ئەورووپا دەبێ فێر ببێت کە لە وار و زمانی هێز و زۆرەوە قسە بکات و هەوڵ بدات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، جۆزێپ بۆرڵ ، بەرپرسی دیپلۆماتیکی یەکیتی ئەورووپا ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنفڕانسی ئەمنییەتی میوونشن دا ڕایگەیاند : ئەورووپا دەبێ فێر ببێت کە بە زمانی هێز و زۆر قسە بکات ، زۆرێک لە خەڵک وا بیر دەکەنەوە کە ئەمە هێزی سەربازییە ، بەڵێ بەڵام نە بە تەنیا .
هەروەها ووتی : ئەورووپا پێویستی بە هیز و کردارە . نە ئەوەی کە تەنیا هەر ڕۆژ بڵێ کە ئێمە نێگەرانین ، ئێمە زۆر نیگەرانین ئێمە لە ڕادەبەدەر نیگەرانین ، ئێمە دەبێ بتوانین کار و کردارمان نیشان بدەین .
جۆزێپ بۆرڵ ، نوێنەری باڵای یەکیتی ئەورووپا لە سیاسەتەکانی دەرەوەدا ڕایگەیاند : لە هەندێک بواردا ، یەکیتی ئەورووپا دەبێ لە ڕاستی بریاردان بە تەنیا ، دەست هەڵبگرێت .
ئەو هەروەها لە کۆنفڕانسی ئەمنییەتی میوونشن دا ڕایگەیاند : ئێمە دەبێ کەم کەم لە مەسیری بەلاوەنانی بناغەی یەکگرتوویی هەنگاو هەڵبگرین . بۆ نموونە ئەگەر ٢٥ ووڵات هاوڕا بن ئەوان دەبێ بتوانن کارێک بکەن . ئەگەر نا ئەوە ئیفلیج دەبین .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە