پەیامی کورد ... بەرپرسی کۆمیتەی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا هیواخوازە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بابەتی ئەتۆمی ئێران چارەسەر بکات ئەگەرنا زۆر مەترسیدار دەبێت .
ژەنەراڵ مارک میلی کە ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ١١ی ٢٠١٩ لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی دا لە ئەی بی سی ڕایگەیاند : ئێمە هیچ گومانێکمان لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانمان نییە و هەر بۆیە ، هاوکات دڵنیایی بە دەست دەهێنین لەوەی کە بە پیی پێویست ڕێژەی سەربازی لە ناوچەکە بپارێزین تاکوو لە کاتی پێویست دا لە دەستکەوت و ئامانجەکانی ئەمریکا بەرگری بکەین .
ئەو هەروەها ڕایگەیاند : دەوڵەتی ئێمە بڕیاری داوە کە لەم بوارەدا هەوڵی سەربازی ئەنجام نەدات ، بەڵام ئێمە توانای ئەنجامدانی ئەم جۆرە هەوڵەمان هەیە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە