پەیامی کورد ... تۆڕێکی بەربڵاوی ئیتلاعاتی ئێران لە ئەورووپا ئاشکرا کرد
ڕۆژنامەیەکی بریتانیایی ئاشکرای کردووە کە بەپێی بەڵگەکان کە لەماوەی ٢ مانگی ڕابردوودا ڕادەستی دادگا کراوە، دەریخستووە کە "ئەسەدوڵڵا ئەسەدی" بەڕێوبەریی تۆڕێکی تێرۆریستی لە سەرتاسەری ئەورووپادا لە ئەستۆ بووە.
"ئەسەدوڵڵا ئەسەدی" دیپلۆماتی ئێران لە ئەورووپا، کە دادگایەک لە بێلژیک بە تاوانی دانانەوەی بۆمب لە کۆبوونەوەی یەکێک لە حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆنی دژبەری ئێران داگایی کردبوو، ئێستاکە گومانی لەسەرە کە بەڕێوبەرایەتیی تۆڕێکی گەورەی دەستوپەیوەندییەکانی ڕێژیمی ئێرانی لە سەرتاسەری قاڕەی ئۆرووپادا بۆ کاروباری تێرۆریستی لە ئەستۆ بێت.
ڕۆژنامەی بریتانیایی "دێیلی ئێکسپرێس" دەریخستووە، لەکاتی دەسبەسەریی "ئەسەدیـ"ـدا لە ئاڵمان دەفتەرچەیەکی سەوز دۆزراوەتەوە کە بە سەرنجەوە ٢٨٩ شوێن لە ١١ وڵاتی ئۆرووپایی دیاری کراوە کە وێدەچێت ئەسەدی لەگەڵ دەستوپەیوەندییەکانی ڕێژیم لەو شوێنانەدا پەیوەندیی هەبووبێت.
حوکمی دادگا بەنیسبەت ئەسەدییەوە پێنجشەممەی ئەو حەوتوویە ڕادەگەیەندرێت و دەتوانێت هەتا ٢٠ ساڵ بەندکرانی بەدواوە بێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە