مەلای ئائینی شاری کازروون نوێنەری خامنەیی لە بەرامبەر ماڵەکەی خۆیدا کوژرا

مەلای ئائینی شاری کازروون نوێنەری خامنەیی لە بەرامبەر ماڵەکەی خۆیدا کوژرا

پەیامی کورد   ...   مەلای ئائینی شاری کازروون لە بەرامبەر ماڵەکەی خۆیدا لە ڕێی کەسێکەوە بە لێدانی چەقۆ کوژرا .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، مەحەمەد خۆرسەند ، مەلای ئائینی کازروون ،نوێنەری خامنەیی  لە دەورووبەری سەربەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی مەی ٢٠١٩ لە بەرامبەر ماڵەکەی خۆی لە ڕێی کەسێکەوە بە لێدانی چەقۆ کوژرا .

ڕووداوەکە لە دوای گەڕانەوەی ئەم مەلا ئائینییە لە مزگەوت لە کاتژمێر ٣و ٤٥ خوولەک و لە شەوی ٢٤ی مانگی ڕەمەزاندا ڕوویداوە .

هەربە پێی زانیارییەکان ، خۆرسەند دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بە هۆی قووڵ بوونی برینەکەیەوە کوژرا .

بکوژی ئەم مەلا ئائینییە کەسێک بووە بە جل و بەرگی ڕەشەوە و لە بەرامبەر ماڵەکەیدا چاوەڕێی هاتنەوە ئەو بووە و لە دوای گەیشتنی بە زۆری کە گوایە دەیەوێ وێنەی لەگەڵ بگرێت بە چەقۆ لە سەر سینگی دەدات . بکوژەکە تەمەنی ٤٠ ساڵە و کاری وێنەگری دەکات . هەروەها هەندێک سەرچاوە دەڵێن ئەم کەسە ناوی حەمید درەخشەندەیە کە دوای کوشتنی ئەم مەلایە بە دەبگی بەرز لە سەر شەقام هاواری کردووە و ووتوویەتی بکۆژ و قاتیلی گەنجەکانی کازروونم کوشت . دواتر شوێنەکەی بە جێ هێشتووە و تا ئێستا شوێنەکەی دیار نییە .

بە پێی هەواڵی سەرچاوەکان هۆکاری ڕوودانی ئەم ڕووداوە بۆ ساڵی ڕابردوو و کوژرانی چەند کەسێکی گەنجی بێ تاوان ە لە شاری کازروون

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە