پەیامی کورد... بەهۆی باران بارین و لافاو لە باشووری ئێران ٢١ کەس گیانیان لەدەستدا
بەهۆی لافاوەوە لە باشووری ئێران ٢١ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش بێسەروشوێن بوون.
میدیای ئێران بڵاوی کردەوە، ڕۆژی هەینی شەپۆلێکی باران بارین بەخوڕ چەند ناوچەیەکی لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای فارس گرتووەتەوە و بەو هۆیەشەوە لافاو لە چەند شوێنێک دروستبووە.
خەلیل عەبدوڵاهی بەڕێوەبەری گشتی کۆنترۆڵکردنی قەیران لە پارێزگای فارس ڕایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاوی ڕووباری ڕودباڵ لە شاری ئێستەهبان لافاو دروست بووەوە و بە هۆوە ٢١ کەس گیانیان لەدەستداوە و پێنج کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا تەرمی ١٦ کەس لە قوربانیانی ڕووداوەکە ناسراوەتەوە و گەڕان بەدوای بێسەروشوێنبوانیش بەردەوامە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە