پەیامی کورد ... بەپێی ڕاگەیندراوێک مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا زنجیرە سەردانێک بۆ ووڵاتانی ئه‌ورووپا ئەنجام دەدات .
لە ڕوونکردنەوەیەکیدا ڕۆبێرت پالادینۆ، ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماژەی بەوە کردووە کە وەزیری دەرەوەی ووڵاتەکەی له ١١-١٥ـی مانگی شوباتدا سه‌ردانی هەر یەکە لە ووڵاتانی هه‌نگاریا و پۆڵۆنیا و به‌لجیكا و ئایسله‌ندا ده‌كات.
هەر بە گوێرەی ئەو ڕوونکردنەوەی رۆبێرت پالادینۆ ، مایک پۆمپیۆ له ١١ـی شوبات دەگاتە پایته‌خت بووداپێست لە هه‌نگاریا و ژمارەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو ووڵاتە ئەنجامدەدات.
هەروەها دواتر سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له ووڵاتانی پۆڵۆنیا و به‌لجیكا و ئایسله‌ندا ده‌كات.
جێگای ئاماژە پێدانە کە دۆخی ڤەنزوئێلا یەکێک دەبێت لە بابەتە هەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوکە لەو ووڵاتە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە