پەیامی کورد ... بە سەرپەرشتی مەسروور بارزانی بەردی بناغەی پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیاران دانرا
ئەمڕۆ دووشەممە 2020/11/2 کاتژمێر 11:00 بە سەرپەرشتی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت، ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای هەولێر بەڕێوە دەچێت.
ووتیشی: "کوردستان ئەوەندە دەوڵەمەندە کە نەک تەنیا دەتوانێت ئاسایشی خۆراک بۆ خۆی دابینبکات، بەڵکو دەتوانێت ببێتە سەبەتەی خۆراک بۆ عیراق و بۆ زۆرێک لە ناوچەکەش".
بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەیەکی ستراتیژی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە لە بواری کشتوکاڵ بە ئاراستەی دابینکردنی ئاسایشی خۆراک. لە چوارچێوەی پڕۆژەکەدا، ساڵانە پێنسەد هەزار تەنی گەنمی جووتیاران وەردەگیرێت و بۆ ئەم مەبەستەش، چەندین سایلۆ و کارگەی تایبەت لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان درووست دەکرێن و بەم هۆیەوە، هەزاران هەلی کار بۆ دەرچووانی کۆلێژی کشتوکاڵ دەرەخسێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە