هەڵمەتێکی سەربازی لەنێوان بەغدا و دیالە ئەنجام درا

هەڵمەتێکی سەربازی لەنێوان بەغدا و دیالە ئەنجام درا

پەیامی کورد... هەڵمەتێکی سەربازی لەنێوان بەغدا و دیالە ئەنجام درا

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، پرۆسەیەکی سەربازیان لەنێوان هەر دوو پارێزگای بەغدا و دیالە ئەنجام داوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا شانەی ئەمنی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، یەکە ئەمنییەکان بە سەرپەرشتی فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکان بەردەوامن لە پرۆسەی گەڕان و پشکنین بەدوای تیرۆریستان و هەڵاتواندا.

ئاماژەشی کردووە، هێزێکی هاوبەش بە پشتیوانی ئاسمانی لەلایەن فەرماندەیی فڕۆکەوانی سوپا هەڵمەتێکی پشکنینیان لە سنووری نێوان هەر دوو فەرماندەیی پرۆسەکانی بەغدا و دیالە بە سەرکەوتیی ئەنجام داوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە