پەیامی کورد ... بە هۆی تەقینەوەی دوو بۆمب لە دیالە ٧ پۆلیس بریندار بوون
بەیانی ئەمرۆ سێشەممە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، لەئەنجامی تەقینەوەی دوو بۆمبی چێنراو لەسنوری ناحیەی ئەبی سەیدا سێ ئەفسەرو چوار پۆلیس برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکان، بەیانی ئەمڕۆ لەسنوری گوندی شێخی لە ناحیەی ئەبی سەیدا بۆمبێكی چێنراو بەئۆتۆمبێلی هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتن تەقیوەتەوە.
هەروەها، دوای ئەوەی هێزێكی تر چوونەتە شوێنی تەقینەوە، بۆمبێكی تری چێنراو تەقیوەتەوەو سێ ئەفسەرو چوار پۆلیسی تریش برینداربوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە