ئەمریکا: سازش بۆ ئێران ناکەین

ئەمریکا: سازش بۆ ئێران ناکەین

پەیامی کورد … ئەمریکا: سازش بۆ ئێران ناکەین

 

ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، تا ئێران وەڵامی داخوازییەکانیان نەداتەوە، بە هیچ شێوەیەک سازش بۆ ئێران ناکەن سەبارەت بە پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئەو وڵاتە.

 

جیک سالیڤان ڕاوێژکاری کۆشکی سپی بۆ ئاسایشی نەتەوەیی لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی هەواڵی فۆکس نیوزی ئەمریکا ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە هیچ شێوەیەک سزاکانی سەر ئێران هەڵناگرێت، بەر لەوەی دڵنیا نەبێت لەوەی کە تاران بە تەواوەتی گەڕاوەتەوە بۆ پابەندبوونەکانی ڕێککەوتنامەی ئەتۆمی و جێبەجێکردنی ئەو داخوازیانەی کە لایەنی ئەمریکی داوای دەکات.

 

سالیڤان ئاماژەی بەوەشکرد، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە هیچ شیوەیەک سازش ناگات تا دڵنیا نەبێت لەوەی کە ئیران پابەندبوونی خۆی دووپاتدەکاتەوە.

 

ئەو وتانەی ئیدارەی بایدن لە کاتێکدایە، لە ئیستادا لە ڤییەنا گفتوگۆیەک بە چاودێری ڕێکخراوی یەکێتی ئەوروپا بەڕێوە دەچێت، بە مەبەستی ڕزگارکردنی رێککەوتنی ئەتۆمی ئیران لەو چەقبەستوویەتی تێیکەوتووە، بە تایبەت دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٨دا، بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، کشانەوەی واشنتۆنی لە ڕێککەوتنەکە ڕاگەیاند و چەند سزایەکی قورسی بەسەر تاراندا سەپاند.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە