ڕادەستکردنی پلانی لێکۆڵینەوە و ووڵامدانەوی " زەریف " دەگاتە کۆمیسیۆنی بەرپرسانی پەرلەمانی ئێران

ڕادەستکردنی پلانی لێکۆڵینەوە و ووڵامدانەوی " زەریف " دەگاتە کۆمیسیۆنی بەرپرسانی پەرلەمانی ئێران

پەیامی کورد ...  نوێنەرێکی پەرلەمانی ئێران لە ڕادەست کردنی پلانی ووڵامدانەوە و لێکۆڵینەوە لە وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەم ووڵاتە بە کۆمیسیۆنی پەرلەمان هەواڵی دا .

بە پیی ڕاپۆرتێک ، حسێن عەلی حاجی دلیگانی ، نوێنەری خەڵکی شاهین شار لە پەرلەمانی ئێران لە پلانی ووڵامدانەوە و لێکۆڵینەوە لە وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران " موحەمەد جەواد زەریف " هەواڵیدا .

نوێنەری خەڵکی شاهین شار تایبەت لەمبارەوە ڕایگەیاند : ئیمزای پێویست بۆ ئەم پیلانە بۆ ڕادەست کردنی بە کۆمیسیۆنی بەرپرسانی پەرلەمان کۆ کراوەتەوە و ڕۆژی سێشەممەی ئەم حەفتەیە ڕادەستی کۆمیسیۆنی بەرپرسانی پەرلەمان دەکرێت .


ئەو هەروەها هۆکاری ئەم بڕیارەی بەم شێوەیە ڕاگەیاند کە وەزیری کاروباری دەرەوە چەند ڕۆژ پێش ئێستا لە ووتوووێژێکی دا لەگەڵ یەکێک لە سایتەکانی هەواڵ پاگەندەی هەبوونی سپی کردنەوەی پارە لە ئاستێکی زۆر بەرفراوندا لە هەموو ووڵات کردووە کە نوێنەران بۆ ڕوون کردنەوەی ئەم بابەتە پلانی ووڵامدانەوە و لێکۆڵینەوە لە زەریف ڕاگەیندراوە کە تەنیا ئەو ناوی ئەو کەسانەی کە هەوڵیان داوە بە سپی کردنەوەی پارە لە ووڵات بە نوێنەرانی پەرلەمان ڕابگەێنێت .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە