پەیامی کورد ... دوو لە تۆمەتبارانی کوشتنی کارمەندەکەی تورکیا لە هەولێر حۆکمی سێدارەدانیان بە سەردا سەپێندرا
دادگای هه‌ولێر، له‌سه‌ر ڕووداوی كوشتنی كارمه‌نده‌كه‌ی كۆنسوڵخانه‌ی توركیا له هه‌ولێر، شه‌ش تۆمه‌تباری سزادا، كه دوو له تۆمه‌تباره‌كان سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
دادگای ٢-ی تاوانی هه‌ولێر دوێنێ دانیشتنێكی ئه‌نجامداوه بۆ راگه‌یاندنی سزای تۆمه‌تبارانی كوشتنی كارمه‌نده‌كه‌ی كۆنسوڵخانه‌ی توركیا له هه‌ولێر، تیایدا سزای به‌سه‌ر ٦ تۆمه‌تباری ڕووداوه‌كه‌ی ریستۆرانتی هوقه‌باز-دا سه‌پاند، دوو تۆمه‌تبار سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه، تۆمه‌تبارێكی دیكه ساڵێك زیندانی و سێ كه‌سی دیكه سزای ٢ ساڵ زیندانییان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
رۆژی ١٧-٧ی ساڵی رابردوو له رێستورانتی هۆقه‌باز له شاری هه‌ولێر چه‌ند كه‌سێك ته‌قه‌یان له عوسمان كۆسه كارمه‌ندی كونسوڵخانه‌ی توركیا له هه‌ولێر كرد و كوشتیان، دوو هاووڵاتی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ر له‌و ڕووداوه‌دا كوژران.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە