پەیامی کورد،،، لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رۆژئاوای کوردستان 24 کەس بوونە قوربانی
ئاژانسەکانی هەواڵ لە رۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە (03-1-2024) بەهۆی پێکدادانی پاسێکی نەفەرهەڵگر و بارهەڵگرێک سێ کەس گیانیان لەدەستدا و 20 کەسی دیکەش بوونە قوربانی.
رووداوەکە لەسەر رێگەی M4 لە نێوان شاری قامیشلۆ و حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان روویداوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، پاسەکە خاوەندارییەتییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کۆمپانیایەکی گواستنەوە و ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە دوو کارمەندی کۆمپانیاکە و هاوڵاتییەک بووە، لەگەڵ ئەوانیشدا 20 کەس بریندار بوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە