ژن و مێردێک بە هۆی سۆپاوە گیانیان لە دەست دا

ژن و مێردێک بە هۆی سۆپاوە گیانیان لە دەست دا

پەیامی کورد... ژن و مێردێک بە هۆی سۆپاوە گیانیان لە دەست دا

بەهۆی نەمانی ئۆکسجین و غازی سۆپاوە لە ژووری خەوتنەکەیاندا پیاو و ژنێکی بەساڵاچوو لە گەڕەکی بنگردی ناحیەی قەسرێ گیانیان لەدەستدا.

په‌یامنێرمان شاباز عبدالله‌ پێی ڕایگه‌یاندین،هەردوو کەسەکان کە هاوژینی یەکتری بوون بەیەکەوە لە ژورێکدا خەوتبوون و خەڵکی دۆڵی خانەقابون لە سنوری ناحیەی وەرتێ و بەمەبەستی سەردانیکردن،سەردانی ماڵی کچەکەیان کردوو لە ناحیەی قەسرێ و شەوی ڕابردوو لەماڵی کچەکەیاندا مابوونەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتێک کەسوکارەکەیان بەخبەرهاتن و سەیری ژووری خەوتنەکەیانیان کرد بۆیان دەرکەوت بەیەکەوە خنکاون و گیانیان لە دەست داوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، ئێستا لە بنکەی تەندروستی قەسرێ وە بەمەبەستی توێکاری بۆ تەرمەکانیان ڕەوانەی بەشی پزیشی دادوەری سۆرانکراوون.

ئەوەی جێی ئاماژەیە ساڵانە و بەتایبەت لە وەرزی سەمادا بەهۆی نەمانی ئۆکسجین و غازی سۆپاوە چەندین هاوڵاتی گیان لە دەست دەدەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە