پەیامی کورد ... کۆمپانیای بووئینگ باڵەفڕێکی نوی بۆ ئەرتەشی ئەمریکا درووست دەکات
کۆمپانیای ئەمریکی بووئینگ هەلیکۆپتەری شناسایی بە قابیلیەت و توانایی هەڵگرتنی موسافرەوە بۆ ئەرتەشی ئەمریکا بە شێوەی تایبەتی دیزاین کردووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، باڵەفڕی نوێی بووئینگ بە ناوی FARA (Future Attack Reconnaissance Aircraft کە بۆ ئەرتەشێ ئەمریکا لە بەرچاو گیراوە لە لایەن بووئینگ ەوە درووست دەکرێت .
جێگای ئاماژەدانە کە درووستکەرانی ئەم باڵەفڕە بە دیقەتەوە پێویستییەکانی ئەرتەشی ئەمریکایان لەم باڵەفڕەدا لە بەرجاو گرتووە و پێداچوونەوەیان بۆ کردووە .
FARA (Future Attack Reconnaissance Aircraft ماتۆڕێکی هەیە ، ڕووتۆڕە سەرەکییەکەی شەش پەڕەیە و دوو پەروانەی هەیە لە کلکەکەیدا ، کابینی خەدەمە بە دیزاین پشتیوانی ، لاپەڕەیەکی کۆنترۆڵی بەهێز و تەکنیکییە.
بڕیارە ئەم باڵەفڕە بە چوار مووشەکی هیدایەت کراوی هەوا و تۆپێکی ئۆتۆماتیکی ٢٠ میلیمەتری ببەسترێتەوە .
نوێنەری کۆمپانیای بووئینگ لەمبارەوە ڕایگەیاند : ئێمە زیاتر لە هەلیکۆپتەرێک دەخەینە ڕوو
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە