تا كۆتایی ئەمساڵ ٢٠ ملیۆن دۆزی تری ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە عێراق

تا كۆتایی ئەمساڵ ٢٠ ملیۆن دۆزی تری ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە عێراق

پەیامی کورد … تا كۆتایی ئەمساڵ ٢٠ ملیۆن دۆزی تری ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە عێراق

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند: تا کۆتایی ئەمساڵ ٢٠ ملیۆن دۆزی تری ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە عێراق و پشکی ھەرێمی کوردستانیشی تێدایە.

لە لێدوانێكدا ریاز عەبدولئەمیر بەرێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاندوە: وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق گرێبەستی کردووە بۆ کرینی ٣٠ ملیۆن دۆزی ڤاکسینی کۆرۆنا و تا کۆتایی ئەمساڵ ٢٠ ملیۆن دۆزی ڤاکسینی بەدەست دەگات، كە بەشی هەرێمی كوردستانیشی تێدایە. 

ئەگەرچی بەڕێەبەرە گشتیەكەی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەجۆری ئەو ڤاکسینە نەکردووە كە بڕیارە بگاتە عێراق، بەڵام دەڵێت بەرھەمھێنانی ڤاکسین لەلایەن کۆمپانیاکانەوە کاتی زۆری پێویستە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە